ده‌رباره‌ی كتێب:
ئەوەی ئەم کتێبەی نەوشیروان مستەفا لە کتێبەکانی دیکەی جیادەکاتەوە، تەنها ناوەڕۆکە پڕ لە زانیاری و وردەکاریەکەی نییە، بەڵکو ئەو مەبەستەیە کە لە پشت نوسینی کتێبەکەیەتی و لە پێشەکیە کورت و پوختەکەیدا نوسەر زۆر بەکورتی لایەنێکی گرنگی مێژوی کورد لە ساڵی (١٨٩١) کە مێژوی دروست بونی فەوجەکانی حەمیدیەیە، تا دەگاتە (٢٠١٤) کە کاتی تەواوبونی کتێبەکەیە دەگێڕێتەوە، ئەوەی سەرنجی ئەوی راکێشاوە ئەوەیە لەو سەدەیەدا هەر لە دەوڵەتی عوسمانیەوە تا دەگاتە دەوڵەتی تازە دامەزراوی عێراق و دواتر قۆناغی دەسەڵاتدارێتی حیزبی بەعس، چۆن توانیویانە به ناوی تیره و هۆز و خێڵه‌وه هه‌زاران کورد لە دژی خودی کورد و نەیارەکانیان بەکاربهێنن؟!.
نەوشیروان مستەفا تەنها بەوگێڕانەوە مێژوییە ئیکتفا ناکات و دەیبەستێتەوە بە واقعی دوای راپەڕین و ئێستای کوردستانەوە لە بەشێکی دیکەی پێشەکیەکەیدا دەنوسێ (ئێستاش به هه‌مان نازناوی تیره و هۆز و خێڵه‌وه، به هه‌مان نازناوی گوند‌و شار و ناوچه‌وه، سه‌دان رۆشنبیر، نوسه‌ر، شاعیر، رۆژنامه‌نوس رۆژانه لاپه‌ڕه‌ی گۆڤار و رۆژنامه‌کان ره‌ش ئه‌که‌نه‌وه. که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانیش له ناو سه‌رکردایه‌تی حیزب و، له ناو وه‌زاره‌ت و سه‌فاره‌ت و پارله‌مان دا، له کۆڕه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری، رۆژنامه‌وانیه‌کان دا، ململانێی نازناوی خێڵه‌کی و ناوچه‌یی ئه‌که‌ن. ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دا چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک که بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم رکابه‌ری یه‌کترییان ئه‌کرد، هه‌ر یه‌که‌یان هه‌ڵگری نازناوی خێڵ یا ناوچه‌یه‌ک بون).
لە کۆتایی پێشەکی کتێبەکەدا، نوسەر ئاشکرای دەکات کە مەبەست لە نوسینی ئەم کتێبە گەڕانە بەدوای سێ پرسیاری سەرەکیدا کە بریتین لە:
• بۆچی هه‌تا ئێستاش ئه‌م گرێیه: گرێی خێڵ، گوند، ناوچه، له ده‌رونی مرۆڤی کوردا ئه‌وه‌نده کاریگه‌ره، ئه‌وه‌نده جێگه‌ی شانازیه خۆی پێوه هه‌ڵ بکێشێ؟
• بۆچی ئه‌وه‌نده‌ی ئینتیما بۆ گونده‌که‌ی، شاره‌که‌ی، ناوچه‌که‌ی ئه‌ی وروژێنێ ئه‌وه‌نده ئینتیما بۆ نیشتمانه‌که‌ی- کوردستان نای خرۆشێنێ و، ئه‌وه‌نده‌ی ئینتیما بۆ تیره‌که‌ی، هۆزه‌که‌ی، خێڵه‌که‌ی ئه‌ی جوڵێنی ئه‌وه‌نده ئینتیما بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی - کورد نای بزوێنێ؟
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

ئاناباس

دوانزە سەدە بێ دەنگی

گەشتێک به کۆماری مەهاباددا

رێگایەک بە کوردستاندا

بۆچی خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست شکستی هێنا؟

کارەساتی هەکاری
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە