ده‌رباره‌ی كتێب:
سینۆهه‌ی میسری"سینۆهه‌ی میسری" ناوی ئه‌سڵیی به‌ناوبانگترین رۆمانی نووسه‌ری فینله‌ندیی "میكا واڵتاری"یه كه ساڵی 1945 به زمانی فینله‌ندیی چاپ كراوه و له ساڵی 1949 دا ته‌رجه‌مه ئیتگلیزییهكهی له ژێر ناوی "كابرای میسری The Egyptian " دا به‌چاپ گه‌یشتووه. ده‌رهێنه‌ری هۆلیوود مایكڵ كوریتز له ساڵی 1954 دا ئه‌م رۆمانه‌ی كردووه به فلیم هه‌ر به‌ناوی "كابرای میسری". ئه‌م كتێبه له ساڵی 1955 دا لایه‌ن حه‌مه‌د ئه‌لقه‌سبی ته‌رجه‌مه‌ی عه‌ره‌بی كراوه و خاوه‌نبیری به‌ناوبانگی میسری ته‌ها حوسێن (1889-1973) پێشه‌كیی بۆ نووسیوه و پیایدا هه‌ڵداوه. دوای ئه‌و ساڵانه‌ش رۆمانی سینۆهه به زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان چاپ كراوه. سینۆهه‌ی میسری سه‌ركه‌وتووترین رۆمانی مێژوویی والتاریی بووه و باس له مێژووی میسری كۆن ده‌كات له سه‌رده‌می به‌ره‌ی هه‌ژده‌یه‌می فیرعه‌ونه‌كاندا و به‌تایبه‌تیش سه‌رده‌می ئه‌خناتوون كه هه‌ندێ كه‌س لایان وایه یه‌كه‌م فه‌رمانره‌وای جیهان بووه كه باوه‌ری به یه‌ك خوایه‌تی هه‌بووه. پاڵه‌وانی ئه‌م رۆمانه كاراكته‌رێكی خه‌یاڵییه كه پزیشكی ده‌رباره و پاش نه‌مانی ئه‌خناتوون ده‌ربار به‌جێ ده‌هێلێ و له كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سوور جێگیر ده‌بێ و بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌نووسێته‌وه. رۆمانه‌كه باس له ژیان و گه‌شت و گه‌ڕانی سینۆهه ده‌كان له میسر و سوریا و بابل و ناوچه‌كانی ده‌وره‌به‌ری. جگه له ئه‌خناتوون كاراكته‌ره گرنگه‌كانی رۆمانه‌كه بریتین نه‌فه‌رتیتی ژنی ئه‌خناتوون و فیرعه‌ون ئه‌مینهۆتێپ 3 و ژنه‌كه‌ی و توتعه‌نخاموون و هۆرمهێب. واڵتاری ناوی سینۆهه‌ی له ئه‌فسانه‌یه‌كی میسرییه‌وه وه‌رگرتووه به‌ناوی "به‌سه‌رهانی سینۆهه" كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌ره‌ی 12ی فیرعه‌ونه‌كان واته زۆر پێش سه‌رده‌می ئه‌خناتوون. ئه‌م ئه‌فسانه‌یه سه‌رگوروشته‌ی كه‌سێكه به ناوی سینۆهه كه له گۆڕه‌كه‌یدا دێته قسه‌و باسی پیلانی كوشتنی یه‌كێك له فیرعه‌ونه‌كان ده‌گێرێته‌وه. نه‌جیب مه‌حفوزیش ئیلهامی له‌م ئه‌فسانه‌یه‌وه وه‌رگرتووه له ساڵی 1941 دا چیرۆكێكی به‌ناوی "گه‌ڕانه‌وه‌ی سینۆهه" وه بڵاوكردۆته‌وه. گه‌رچی واڵتاری وه‌ك هه‌موو رۆماننوسێك، جڵه‌وی بۆ خه‌یاڵی شل كردووه رووداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به ئه‌ندێشه‌و سه‌لیقه‌ی خۆی رازاندۆته‌وه.
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

دوو ئافرەت لە ئافرەتێکدا

برایانی کارامازۆف - بەرگی دووەم

پاڵتۆ دڕا‌و

لە کەناری روباری پیدرا دانیشتم و گریام

سەگوەڕ

ئەو ئافرەتەی لە دووی خۆی دەگەڕێت
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە