جەمشید خانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد

نووسەر: بەختیار عەلی

بەش: رۆمان
ساڵی چاپ: 2010
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 153
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 643
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 6
ده‌رباره‌ی كتێب:

ڕۆمانی جەمشید خانی مامم، کە –کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، بەرهەمی بەختیار عەلی، ڕۆمانێکی سەرنجڕاکێشە. من نە کوردم و نە کوردستانیش باش دەناسم، بەڵام گێڕانەوەی ڕۆمانەکە بە لای منەوە زۆر ئاشنا بوو، و پەیوەندییەکی بە ئەزموونی ژیانمەوە دامەزراند-درووست کرد. لە لێکدانەوەیەکی ڕووبەڕوودا هەوڵ دەدەم تاوەکو بە خوێندنەوەیەکی دەقهەڵسەنگاندنانە پەیوەندییەک لەنێوان ئەو ڕۆمانەدا بە ژانرەکانەوە، قوتابخانە ئەدەبیەکان و بەرهەمە هونەریی و ئەدەبییەکان پێکەوە دابمەزرێنم، و بەو هۆیەشەوە بە تێگەیشتنێکی قوڵتر لە ڕۆمانی جەمشیدخانی مامم بگەم. من لەو باوەڕەدام کە پەیوەندییەکانی دەقهەڵسەنگاندن سپاردنی خۆئاگایانەی دەقەکان بە یەکتری نین، بەڵکو کۆمەڵێک پەیوەندین گەر بێت و لە کاتی خوێندنەوەی دەقدا شێوەگیر ببن، توانای دەلالەتیی دەقەکان دەتوانن زیاتر بەرنە سەرەوە.
بەر لە هەر شتێک، ڕۆمانی جەمشید خانی مامم بەهرەی لە پێکهاتەی "ئەدەبیاتی زارەکی" وەرگرتووە کە بۆ خۆی ڕیشەیەکی لە ئەدەبیاتی فۆلکلۆردا هەیە. لەنێو ئەو ژانرە گشتییەدا، دەتوانرێت ناوی ژانری دیکە ببرێت کە بە پێکهاتەی گێڕانەوەی ڕۆمانەوە هاوشێوەییەکی سەیری هەیە، و ئەویش "ژانری وێڵگەرد-سەرگەردان-پیکارسک"ـە. تایبەتمەندێتیی گێڕانەوە/ ڕۆمانی وێڵگەردانە باسی ماجەراکانی کەسایەتییەکە کە بە ئەو دەڵێن "وێڵ/سەرگەردان/ پیکارو" و بە شوێنێکەوە گرێدراو نییە، و  بە کۆمەڵێک وردەماجەراوە لە جیهاندا سەرگەردانە. بۆ نموونە، دۆن کیشۆت کەسایەتییەکی وێڵە. وشەی وێڵ لە ڕووی واتاییەوە {هاوشێوەی وشەی} ئاوارە و وێڵگەرد و سەرگەردان وایە. بەڵام ڕاستتر ئەوەیە کە دۆنکیشۆت ئاوارە و وێڵگەرد نەبووە و باشترە بڵێین وێڵ و سەرگەردانە*. لە داستانە وێڵگەردیەکاندا کەسایەتیی وێڵگەرد مەجاراگەلێکی بێشومار و بچووک دەخاتە پشتسەری خۆیەوە کە هەرکامێکیان چیرۆکێکن و بۆ خوێنەر واتایەکی تایبەتیی پەیدا دەکەن، هاوشێوەی هەزارویەکشەوە. ئەو پێکهاتەیە بە وردی لە ڕۆمانەکەی بەختیار عەلیدا دەبینین. بە گومانی من، ئەو سەگەردانیەش دەتوانرێت لە بەرهەمەکەدا {واتە لە کەسایەتییەکانی نێو بەرهەمەکەدا} بە شوناسی نەتەوایەتی گرێ بدرێتەوە. لەم ڕووەوە ڕۆمان لە پەیوەندیی دەقهەڵسەنگاندندا بە ژانری وێڵگەردەوە وەک ئەوەیە قسەیەکی گرنگ لە بارەی شوناسی نەتەوایەتییەوە بکات.


1080