دوو ژن ... لە ژنێکدا

نووسەر: د. نەوال ئەلسەعداوی

بەش: رۆمان
ساڵی چاپ: 2007
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 162
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 208
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 8
ده‌رباره‌ی كتێب:

ئەو لە مەیدانی جەنگدا نییە، بەڵام جەنگاوەرێکی ڕاستەقینەیە لە مەیدانی ئازادی و مافی مرۆڤ و ژندا، ئەو ژنێکە جیاوازە و لەهیچ ژنێکی دیکە ناچێت لەگەل قەڵەمەکەیدا شۆڕشی دژی پیاوانی کۆمەڵگەی عەرەبی بەرپا کرد، زیندان، دەرکردن لە نیشتیمان و سانسۆرکردنی نوسینەکانی چۆکی پێدانەدا، لە کۆی بەرهەمەکانیدا داوای ئازادی (مرۆڤ، ژن و نیشتیمان) دەکات، وەك دەڵێت” ئازادی ژن و ئازادی نیشتیمان لەیەک جیاناکرێتەوە”، ئەو لە زۆرێک لە وڵاتانی دنیا خەڵات دەکرێت، بەڵام لە نیشتیمانەکەی خۆیدا ئاوارەو قەدەغە کراوە بەهۆی باوەڕ و نوسینەکانیەوە یەکێکە لەو ژنانەی لە لیستی تیرۆریستاندا لە ڕیزبەندی یەکەمدایە بۆ کوشتن، بەڵام لە مردن و نەخۆشی و زیندان و کوشتن ناترسێت ئەو ژنەی لەگەڵ کاغەزێکی سپیدا لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتیەکاندا شۆڕشی بەرپا کرد “نەوال السعداو”یە.

نەوال، کە بەواتەی بەخشین دێت هەموو ژیانی بۆ ئازادی ژنان بەخشیووە هیچ کاتێک نایەوێت بە ناوی سەعداوی باوکی بانگ بکرێت بەڵکو دەیەوێت پێی بوتریت (نەوال زەینەب)، ئەمەش وەك ڕێزێك بۆ قوربانی و ماندوبونەکانی دایک کە لە جیهاندا ژنان بەش خوراوترین بوونەوەرن بەتایبەت دایکان، نەوال لە کتیبی ( قضايا المرأة المصرية) دەڵێت “کاتێک فێری نووسینی ناوی خۆم بووم بەدوای ناوەکەمدا ناوی دایکم دەنووسی، بەڵام ڕۆژێک باوکم هاتوو ناوەکەی دایکمی سڕیەوە ناوی سعداوی خستە پاڵ ناوەکەم لەو ڕۆژەوە ڕقم لە ناوی سعداویە چونکە بووە هۆی سڕینەی ناوی دایکم”.

نەوال بەهۆی بیرو باوەڕەکانیەوە لە کۆمەڵگەی عەرەبیدا بە ژنێکی بێباوەر(کافر) پێناسە دەکرێت نووسین و بابەتەکانی لە بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانی جیهانی عەرەبی و کۆمەڵگەی میسڕیدا قەدەغە کراوە کە دواینیان (کچێکی بێ باوەڕ)ە لە ساڵی ٢٠١٦ دا بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەکانی میسڕدا ڕاگیرا، لەگەڵ ئەوەی نەوال هەرگیز خۆی وەك ژنێکی بێباوەڕ نەناساندووە، بەڵام هەمیشە دژی بازرگانیکردن بە ئاین و ئەو کۆت و بەندانەیە کە پیاوانی ئاینی سەپاندویانەو مرۆڤ بە گشتی و ژنان بەتایبەتی بونەتە قوربانی دەستی ئەو کۆت و بەندانە، نەوال دژی باڵاپۆشی و بە سیمبول کردنی ژنان وەک شەرەف دەوەستێتەوە لەبارەی شەرەفەوە دەڵێت ” ئەگەر بونی چەند ئەندامێکی جەستەی ژن بەتایبەتی بوونی پەردە لە کچاندا هێمای شەرەف بێت ئەی پیاوان بە بی پەردە ل


1083