سەحەر

نووسەر: سەلاحەدین دەمیرتاش

بەش: چیرۆك
ساڵی چاپ: 2018
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 133
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 511
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 23
ده‌رباره‌ی كتێب:

كتێبی "سەحەر" كە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان لە زیندان نووسیویەتی، لەلایەن فەرهاد چۆمانی، نووسەر و وەرگێڕەوە كراوەتە سۆرانی.

فەرهاد چۆمانی لەبارەی كتێبەكە و وەرگێڕانی بۆ كوردی  گوتی: "ئەم كتێبە كۆمەڵە چیرۆكە، لە 12 چیرۆك پێكدێ، ناوەڕۆكی چیرۆكەكان تێمای سیاسین و بەشێوازی ئەدەبی گوزارشتیان لێ كراوە. ئەم كتێبە جگە لە چێژە ئەدەبییەكەی، رەهەندێكی سیاسی هەیە و خودی ناوی نووسەرەكە وا دەكات زۆرتر بخوێنرێتەوە".

فەرهاد چۆمانی لەو باوەڕەدایە چاپی كوردیی كتێبەكە پێشوازییەكی گەرمی لێبكرێ‌ و دەڵێت: "بەوەدا كە بەڕێز سەلاحەدین دەمیرتاش كەسایەتییەكی سیاسیی خۆشەویستە لەنێو خەڵكی باشووری كوردستان، هەر لە ئێستاوە سەدان كەس تامەزرۆیی خۆیان بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە نیشانداوە".

"سەحەر" ناونیشانی یەكێك لە چیرۆكەكانی نێو كتێبەكەیە و بووەتە ناونیشانی كتێبەكەش، كتێبەكەی دەمیرتاش تاوەكو ئێستا لە توركیا 13 جار چاپكراوەتەوە و 200 هەزار دانەی لێ فرۆشراوە. بڕیاریش وایە داهاتی كتێبەكە بۆ منداڵانی بێكەس و بێ سەرپەرشت تەرخان بكرێ.


1096