گوزەرێک بۆ یادکردنەوەی ڕابردوو

نووسەر: نیکۆلاس سپارکس

بەش: رۆمان
ساڵی چاپ: 2017
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 248
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 371
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 2
ده‌رباره‌ی كتێب:

شوێن و ڕوداوەکانی ئەم ڕۆمانە تیشک ئەخاتە سەر شارۆچکەی 'بیوفۆرت'کە ئەکەوێتە ویلایەتی کارۆلاینای باکور ,هەروەها کولتوورو دابوو نەریت و ئاینی خەلکەکەیمان بۆ ئەخاتە ڕوو ,ڕۆمانەکە بە زمانێکی زۆر سادەو ڕون نوسراوە بەجۆرێک هەموان ئەتوانن لێی تێبگەن و لەگەڵ وشەکان بدوێن گەر لە خوێندنەوەیدا وشەکان کاریگەر نەبوون چاوانت پر فرمێسک نەبێت کەواتە تۆ لەگەڵ وشەکان و ڕوداوی ناو ڕۆمانەکە نەبووی و خۆت لەناویدا نەبینیوەتەوە ,"جەیمی"کچێکی سادەو دەم بەخەند دڵێکی بێ کینەی هەیە یارمەتی هەموان ئەدات بەتایبەت منداڵانی هەتیوخانە ئەیەوێت دڵیان خۆش بکات بەڵام هاوڕێکانی تانەو قسەی پێدەڵێن و گاڵتەی پێدەکەن ئەو هەموویانی خۆش دەوێت دواجار هەموویان پەشیمان ئەبنەوە کاتێک ناخی ئەویان بۆ دەر ئەکەوێت و توشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن ئەبێت ماوەیەکی کەمی لە ژیان ئەمێنێت ,لاندن هاورێی "جەیمی"ە دوای ئەوەی بەیەکەوە شانۆ پێشکەش ئەکەن لاندن عاشقی جەیمی ئەبێت پێمان ئەڵێت عەشق لە خۆوەیە بێ ئەوەی بتەوێ عاشق ئەبی ژیانی "لاندن"ئەگۆرێ دوای ئەوەی جەیمی پێی ئەڵێ ئەمرم هەموو کارێک ئەکات تا چاک بێتەوە دواجار پێش مردنی هاوسەرگیری لەگەڵ یەکتر ئەکەن لە تەمەنی ۱۷ ساڵی نەک بۆ ئەوەی دڵی پێ بسووتێ بەڵک و بۆ خودی خۆی ئەیەوێ تا کۆتای لەگەڵی بێ لە خۆشی و ناخۆشی ,ئەم ڕۆمانە فێرمان ئەکات یەکترمان خۆش بوێت تانە لە هیچ کەس نەدەین تا مڕۆڤەکان وەک خۆی نەناسین قسەیان لەسەر نەکەین هەمیشە لە ئێستا بژین بۆ ئەوەی ڕابردوو چێژی خۆی هەبێت و خۆشەویستی لە دڵمان نەمرێت هەریەک لە ئێمەش بێگومان وەک "لاندن"ڕابردویەکمان هەیە لە سەردەمی گەنجی بەڵام ئەو هێندە بە هێز بوو لە ڕابردوو ئێستاش فرمێسک بۆ ساتە جوانەکانی ئەرێژێ کە چێژی لێ بینیوە


1137