1229

ئیسلام و نیشتمان پەروەری

Author: عەبدوڵڵا ئۆجەلان

Category: سیاسی
Published: 1992
Number of pages: 119
Views on Website: 405
Downloads on Mobile Apps: 1
About this book:

بە پشت بەستن، بە خوێندنەوەی پەرتووکی ئیسلام و نیشتمان پەروەری کە گوڵبژێرێکە سەبارەت بە ڕاستینەی ئاینی ئیسلام کە لەلایان ڕێبەری گەلی کوردەوە نووسراوە.
پەرتووکیك کە کۆمەلیك ڕاستینەی حاشاهەلنەگری لەخۆ گرتووە سەبارەت بە چڤاك و ئاین و دەسەلات وراستی و چەواشەی ئیسلام لەلایان ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکانەوە.
پەرتووکیك کە زۆر بەسوودە بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە بەدوای لێگەرین دا دەگەرین سەبارەت بە ڕاست و دروستی ئیسلام بۆ ئەوانەشی کە پیان وایە یاخود واتێگەیشتوون یاخود وافێرکراون کە پەکەکە و ڕێبەرەکەی دژی ئیسلامن.
بەتیگەیشتنی من،ڕێبەر ئاپۆ هێندەی دەخوازیت ڕاستینەی ئیسلام لە کۆمەلگا و زانایانی ئیسلامی بگەینیت هێندە ناخوازیت وەك نوسەریك بپرژیتە سەر بابەتی تر کە وای بۆ دەجم ئەو لەدانانی ووشەکانیش جاریکی تر دەیەویت کۆمەلیك پەیام بگەیەنیت بە کۆمەلگای مڕۆڤایەتی و تایبەت گەلانی ژیردەست و گەلی کوردیش لەنیوی دا کە بەسالانە دوژمنان و داگیرکاران لەڕێگای ئاینەوە هەوالی قڕکردن و لەناوبردنی دەدەن.
لەدیدی ڕێبەر ئاپۆ،ئیسلام و سەرجەم ئاینەکانی ترکە هاتوونە وەك شۆرشیکی کۆمەلایەتی دەستیان پی کردووە ئاینەکان لە خزمەتی کۆمەلگاکاندا هاتوونە کە ئەمەش ڕاستیکی خۆی هەیە نەك وەك نووسەرەکانی تر کە بە ڕقەوە لەبەرامبەر ئاینەکانەوە قسەدەکەن.
ڕێبەر ئاپۆ، بەباوەرەوە باس لەو ئیسلامە دەکات کە سەرەتا بۆ بەریوبردنی خەلك هاتووە دواتریش بووە هۆی گۆرانکار و بەرەو پێش بردنی کۆمەلگای مرۆڤایەتی.بەلام لەدوای ئەوەی هەمان ئاین دەبێتە چەکیك بەدەستی پیاوانی دەولەتەوە ئەوا لە ڕێگای سەرەکی و پیرۆزی خۆی لادەدات و دەکەوێتە خزمەتی ستەمکاران بەم هۆیەشەوە گۆرانکاریەکان پیچەوانە دەبنەوە ئازادیەکان کۆیلایەتی و عەدالەتی بی عەدالەتی پێکەوەژیان ڕەق جێگایان دەگرنەوە.
بۆیە تیگەیشتن لەو ڕاستیانە هێندەش ئاسان نیە کە بە سالانە مامۆستایانی ئاینی ئەو چەمکانەیان وەك خۆی باس نەکردووە جگە لە جەند شتیکی سەرەتای کە هەموومان لەبەرمان کردوون.
ڕێبەر ئاپۆ،هەوالی ئەوە دەدات کە لە پەرتووکەکەی دا کۆمەلگا ئاگاداربکاتەوە لەو پلانە قریژەی کە دەسەلاتداران لە ھەولی ئەوە دان لەڕێگای ئاینەوە سەروەت و سامانی ئەم چڤاکە میژوویە بەکاربێنن لە پێناوی بەرژەوەندیەکانیان بۆیە لیرەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە کاتێك ئاین لەدەستی کۆ