برایانی کارامازۆف - بەرگی دووەم

نووسەر: فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی

بەش: رۆمان
ساڵی چاپ:
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌:
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 267
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 22
ده‌رباره‌ی كتێب:

نووسەری ناوداری ڕوسی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی لە ڕۆمانی برایانی کارامازۆفدا باسی ڕووداوە جیاوازەکانی ڕوسیامان بۆ دەکات، لەم شاکارەدا زیاتر باسی باوکێک و سێ کوڕی دەکات کە هەریەک لە کوڕەکانی بۆچوون و دیدگای جیاوازیان هەیە، باس لە باوکێک کە خوخدەیەکی نەشیاو و دڵڕەقانەی هەیە و هەرگیز لە منداڵەکانی ناپرسێتەوە و بەخێویان ناکات و جگە لەوەش مافەکانیان پێشێل دەکات و دەبێتە داگیرکەری خۆشەویستی کوڕە گەورەکەی. لەم ڕۆمانەدا باسی ڕیسوابوونی کڵێسا و قەشە و ڕاهیبەکان دەکات کە مرۆڤ دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ناو ژیانی تایبەتیی خۆی و چیدی ئاین نەبێتە بەشێک لە ژیانی، هەروەها باسی چۆنیەتی دادگای ڕوسیا دەکات کە بە شێوەیەکی دادوەرانە حوکمی تاوانباران ناکات و بەڵکو ژیانی مرۆڤێک لە ناو دەبەن کە لە بنەڕەتدا تاوانی نەکردوە، هەروەها باس لە دوو جەمسەری ڕەفتارەکانی مرۆڤ دەکات کە لە کەسایەتییەکدا دەکرێت، هەم باش و هەم خراپیش بێت و ناکرێت بە هۆی ڕەفتارێکی خراپییەوە سەرجەم باشییەکانی لە بیر بکرێت، هەروەها باس لە ژیانی ئافرەتێک دەکات کە بە شێوەیەکی باش نەژیاوە و یاری بە ژیانی باوک و کوڕێک کردووە کە کۆتایی ئەو یارییانەی لەناوبردنی کوڕێک دەبێت کە بیست ساڵ دەبێت لە سیبریا بژی. بە درێژایی ئەم ڕۆمانە نووسەر وەکو هەموو ڕۆمانەکانی تر ورد ڕۆ دەچێتە نێو هزر و ڕەفتاری کەسایەتییەکان و دەکرێت بڵێم وەکو پزیشکێکی دەروونی سەرجەم خوخدەکانمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە هەر کەسایەتییەک دەکرێت بەشێکی ژیانی هەر تاکێک لە ئێمە بێت، باس لە چۆنیەتی ڕەفتار و ئاکارە ناوەکییەکانیان دەکات کە هەر لە منداڵێکەوە تا پیاوێکی پیر ڕۆ دەچێتە نێو ناخیانەوە، هەروەها شێوازی پۆلیسی لە ڕۆمانەکەدا دەردەکەوێت و شێوازی ڕۆمانەکەشی وەک هەر ڕۆمانێکی تری بۆ خوێنەر تووشی ترس و چاوەڕوانی و دڵەڕاوکێ و ڕووداوێکی کتوپڕ کە هەرگیز بیرمان بۆی ناچێت دەخاتە ڕوو، هەروەها نەخۆشیی فێ لەم شاکارەدا بەرچاو دەکەوێت و بە کوشتنی فیدۆر پاولۆویچ بە دەستی ئیسمیر دیاکۆف پێمان دەڵێت کە هەموو باوکێکی خراپ شایەنی لە ناو چوونە، بە دەرچونی ئالیوشا لە کڵێسا پێمان دەڵێت مرۆڤ نابێت ئەوەندە پابەندی کڵێسا و ئایین بێت، بە بێباوەڕیی ئیوان پێمان دەڵێت دەکرێت هەندێک کەس وەکو هەموو تاکێکی کۆمەڵگە نەبێت، بە ڕەفتارە دوو جەمسەرییەکانی دیمتری پێمان دەڵێت مرۆڤ دەکرێت هەم باش و هەم خراپ بێت، دەکرێت سوک و چر


64