په‌یكه‌ری فه‌رهاد - به‌شی یه‌كه‌م

نووسەر: توانا ئەمین

بەش: رۆمان
ساڵی چاپ:
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 100
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 241
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 30
ده‌رباره‌ی كتێب:

ئەم ڕۆمانە لە نوسینی رۆماننووسی ھاوچەرخی فارس عباس معروفی‌یە، ئەو رۆماننووسە بە یەک لە دژوارترین نوسەرانی ئێرانی دەژمێردرێت کە کارەکانی قورسن و تا ڕادایەک خوێنەری ئاسایی دەرەقاتیان نایەت، ئەم رۆمانەشی (پەیکەری فەرھاد) بە ڕای رۆشنبیرانی ئێرانی سەختترین کارێتی.. توانا ئەمین ئەم رۆمانەی لە فارسی-یەوە وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی و رۆماننووس و روناکبیری کوردستانی خۆرھەڵات عەتا نەھایی پێیداچۆتەوەو لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری لەسەر نوسیووە کە ھەر لەگەڵ کتێبەکەدا چاپ ببووە، لەو لێکۆڵینەوەیەدا ھاتووە: (بێگومان وەرگێڕانی رۆمانێکی وەک پەیکەری فەرھاد کە تاکبێژییەکی دەروونی و گێڕانەوەویەکی پچرپچڕی زھنییە، بۆ ھەموو وەرگێڕێک کارێکی گران و ریسکێکی گەورەیە، زمانی ئەم بەرھەمە کارکردێکی شیعری ھەیەو بەپێچەوانەی زمانی ئینشایی زۆر چیرۆک و رۆمانی ترەوەو کە تەنیا ئەرکی راگوێزانی مانا و پەیامی لە ئەستۆیە، خۆی داھێنەری ماناو پەیامیشە، بەشی زۆری رووداوەکانی ئەم جۆرۆ چیرۆک و رۆمانانە وەک شیعر رووداوێکن کە لەزمانی نووسەرەکانیاندا روودەدەن و کەم وەڕگێڕ دەتوانێ بە تەواوی و بە تێرو تەسەلی لە زمانێکی تردا دووبارەیان بکاتەوە من دڵنیام کە توانا ئەمین ئاگای لەم راستیانەوە لە ترسناکی کارەکەی بووە، بەڵام وەک وەڕگێڕێکی بەجورئەت بەوپەڕی جیدییەتەوە ھەوڵی داوەو بەقەد توانای خۆی و مەجالی خۆبەدەستەوەدانی رۆمانەکە بۆ بوون بە کوردی.. لە ریسکی کارەکەی کەمکردۆتەوەو ئەو ماندوو نەبێ و خوێنەرێش سوود لە کارەکە وەربگرێت).


719