دزێکی راستگۆ

نووسەر: فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی

بەش: رۆمان
ساڵی چاپ:
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 56
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 334
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 74
ده‌رباره‌ی كتێب:

ڕۆمانی دزێکی ڕاستگۆی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی کتێبێکی بە قەبارە بچووکە بەڵام باس لە ڕووداوێکی کاریگەر دەکات؛دۆستۆیڤسکی هەرچەندە زۆربەی کتێبەکانی زیاتر جەخت لە لایەنی دەروونی کارەکتەرەکان دەکاتەوە لە کاتی شەرم یان کاتی دزی یان کاتی درۆکردن یان کاتی کوشتنی کەسێک، بە جۆرێک پەسنی ئەو حاڵەت و کاردانەوەی کەسەکان دەکات وەک ئەوەی خۆی ئەو کارەی بەسەردا هاتبێت. بە جۆرێکی سەیر پەلکێشی ناو ڕووداوەکانت دەکات کاتێک، کتێبێکی دەخوێنیتەوە هەست دەکەیت ئەو کارەکتەرەت لە بەرچاوە و تەواو حاڵەتەکانیت دێتە بەرچاو، بە ڕوونی هەست بە هەموو وردەکارییەکان دەکەیت. هەمیشە لە کاتی نووسیندا پەسنی ڕوخساری کەسێتییەکان زۆر ڕوون ناکەتەوە و بە بەشێکی گرنگی نەزانیوە، بەڵکو ئەوەی گرنگە بۆی باسکردنی حاڵەتی کەسایەتییەکانە بە وردی، تەنانەت بە جۆرێک شیکاری دەکات وەک ئەوەی پزیشکی دەورونی بێت. تەواوی حاڵەتەکان وەک دیمەنی درامایەک دەبینیت، بەڵام هەر خوێنەرێک کتێبێکی دۆستۆیڤسکی بخوێنێتەوە شتێکی تێدا بەجێ دەهێڵێت، کتێبەکانی وەکو تەورێک وایە کە بکێشێت بە سەرتدا و بڵێیت ئەم نووسەرە دەیەوێت بڵێت چی؟ دەیەوێت لەوە زیاتر چیی تر بڵێت؟

سەرەتا ڕۆمانەکە بەوە دەست پێ دەکات کە پیاوێک لە ژووری ژنێکدا بە ناوی ئەگرافینا بە کرێ دەژی، کەئەگرافینا خواردنی بۆ دروست دەکات و جلی بۆ دەشوات ب،ەڵام ئەگرافینا ژنێکی کەمدووە، ڕۆژێک ئەگرافینا پێی دەڵێت کە پیاوێکی باش هەیە دەیەوێت ژوورەکەی تەنیشتی تۆ بە کرێ بگرێت، ئیتر ئەمیش ڕازی دەبێت. ئەم پیاوە تازەیە کە ژوورێکی لە ماڵەکەی ئەگرافینا بە کرێ گرتووە سەربازێکی خانەنشینە و بەرگدوورە و ناوی ئاستافی ئیڤانیچە ڕ،ۆژێکیان پیاوێک لەناکاو خۆی دەکات بە ماڵیاندا و بە بەرچاوی هەموویانەوە پاڵتۆی پیاوەکە دەبات و دەیدزێت و ڕادەکات، پیاوەکەش زۆر بە واقوڕماوییەوە سەر دەکات و هیچ ناکات، هەروەها ئەگرافیناش، بەڵامئاستافی ڕادەکات بە دوای و نایگرێتەوە، بە نائومێدییەوە دەگەڕێتەوە و زۆر خەمی لێ دەخوات، بەڵام


778