چێ گیڤارا

نووسەر: ئەندرۆ سنکلیر

بەش: ناوداران
ساڵی چاپ:
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 83
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 340
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 40
ده‌رباره‌ی كتێب: ئیرنێستۆ چێ گیڤارا دێ لاسیرینا ناسراو بە چێ گیڤارا ، لە 14/6/1928 لە ڕۆزاریۆی ئەرجەنتین لە دایک بووە منداڵی گەورەی ناو خێزانەکەی بووە دەوترێت لە مانگی پێنج لە دایک بووە بەڵام بەھۆی کێشەی خێزانیەوە کراوە بەمانگی شەش ، ئەم خێزانە بە ڕەگەز خەڵکی باسکی ئیسپانین و سەرێکیشیان ئیرلەندیە ، خێزانێکی سامان داربون وە تێکەڵاوی سیاسەت بون لە ساڵی 1948 گیڤارا لە زانکۆی بۆینس ئایرس وەرگیرا بۆ خوێندنی زانستی پزیشکی وە لە ساڵی 1953 دا تەواوی کرد ، بەڵام ھەندێ سەرچاوە دەڵێن سەرکەوتو نەبووە لە تەواوکردنی خوێندنەکەیدا ، لە ساڵانی خوێندن لە زانکۆ لەلایەن یەکێک لە ھاوڕێکانی داوای لێکرا گەشتێک بکەن بە ئەمریکای لاتین ، بۆیە ساڵی 1951 ئیجازەیان وەرگرت لە زانکۆو دەستیان کرد بە گەشتەکە لەماوەی ئەم گەشتەدا گیڤارا زۆر شتی بۆ دەرکەوت لەبارەی ژیانی خەڵکی وڵاتان ژیانی گیڤارا بەھۆی ئەم گەشتەوە گۆڕا ، گیڤارا بیرەوەریەکانی دەنوسیەوە لە کاتی گەشتەکەیدا و لە ساڵی 2004 کرایە فیلیمێک ، پاشان گەڕانەوە بۆ ئەرجەنتین و لە ساڵی 1953 کۆتای ھێنا بە خوێندنەکەی وە دوای ئەوە دوبارە دەستی کردەوە بە گەشت کردن .

940